به‌رازیل.. به‌هۆی شه‌ڕه‌ی ته‌قه‌ی نێوان پۆلیس و چه‌ند چه‌كدارێك 13 كه‌س كوژران

له‌ شاری ریۆ دی جانیرۆ


به‌هۆی شه‌ڕه‌ی ته‌قه‌ی نێوان پۆلیس و چه‌ند چه‌كدارێك له‌ شاری ریۆ دی جانیرۆی به‌ڕازیل سێزده‌ كه‌س كوژران .


 شه‌ره‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان پۆلیس و بارزگانانی مادده‌ هۆشبه‌راكانی ریۆ دی جانیرۆی به‌رازیل دروست بوو كه‌ ئه‌و بازرگانانه‌ چه‌كدار بوون له‌ ئه‌نجامدا سێزده‌ چه‌كدار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ كوژران و چه‌ند هاووڵاتیه‌كی سڤیل برینداربوون .

 هه‌روه‌ها‌ ئه‌و شه‌رو پێكدادانه‌ له‌ كاتێك دابوو هێزێكی پۆلیس هه‌ڵیانكوتابووه‌ سه‌ر مالێكی بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڵام ئه‌و تاوانبارنه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌داوه‌ له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروستبووه‌ و سێزده‌ كه‌س له‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كان كوشتووه‌ . 


هاوكات سه‌رۆكی به‌ڕازیل دوای رووداوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند : سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانبارانه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت كه‌ تێوه‌گلاون له‌ ڕوودای ته‌قه‌كردنه‌ له‌ پۆلیس و هیچ ڕێكایه‌ك بۆ هه‌لاتنی ئه‌و تاوانبارانه نیه‌ .