به‌ پێشنیازو هاوكاری ڕۆجێر فیدرێر سێیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی لاڤێر بۆ تێنسی سه‌رزه‌ویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌ شاری جنێڤی سویسرا


سێیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی لاڤێر بۆ تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ پێشنیازو هاوكاری ڕۆجێر فیدرێری یاریزانی تێنسی سویسری و بیۆرن بۆرگی تێنسزانی پێشووی سویدی له‌ شاری جنێڤی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 هه‌ریه‌ك له‌ فیدرێرو بۆرگ چه‌ند نمایشێكی تێنسیان له‌ جنێڤ ئه‌نجامداو ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێك تا یاریزانی لێهاتووی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئه‌وروپاو جیهان تواناكانی خۆیان ده‌ربخه‌ن و په‌ره‌ به‌ ئاست و به‌هره‌یان بده‌ن، ڕكابه‌ریه‌كانی سێیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی لاڤێر بۆ تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ بیست تا بیستودووی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ له‌ یاریگاكانی تێنسی شاری جنێڤ له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی ئه‌وروپاو جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش به‌ناوی یاریزانی تێنسی ئوستڕالی ڕۆد لاڤێر ده‌بێت