وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیارێكی‌ نوێی‌ ڕاگه‌یاند

بۆ ساڵی 2019


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپێردراوە  پشكنین بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، بڕیار دراوه‌ بۆ ساڵی 2019   گرێبەستی‌ 31 هه‌زار كه‌س  كه‌    فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستن  نوێبكرێته‌وه‌ 


سه‌رچاوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان  به‌نووسراوی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردوه‌ پشكنین بۆ ڕاستی و دروستی ناوی فه‌رمانبه‌ره‌كان بكه‌ن و به‌فۆڕمێكی نوێ  گرێبه‌سته‌كانیان تازه‌ بكرێنه‌وه‌ 


شوان عه‌زیز