سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی مەشرووعی عەرەبی و شاندێكی یاوەری دەكات

پاڵپشتی كردن لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و كابینەكەی تاوتوێ كرا

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی مەشرووعی عەرەبی و شاندێكی یاوەری كرد له‌ دانیشتنێكدا بیروڕا لەبارەی بەدیهێنانی سەقامگیری و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی شەڕی داعش ئاڵوگۆڕ كرا.

ڕۆژی شەممە 9ـی 2ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی مەشرووعی عەرەبی و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكوومەتی تازەی عێراق و پاڵپشتی كردن لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و كابینەكەی تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی بەدیهێنانی سەقامگیری و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی شەڕی داعش ئاڵوگۆڕ كرا.

 

serok-barzani-u-shandi-mash.jpg