به‌وێنه‌.. كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا چوونه‌ نێو پارێزگای ئه‌نبار

هه‌مه‌رو تانك و تۆپی هه‌ڵگرتبوو

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا چوونه‌ نێو پارێزگای ئه‌نبار.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ كاروانێكی ئه‌مریكی بینراوه‌ كه‌ چه‌ند جۆره‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له‌ جۆری هه‌مه‌رو تانك و تۆپی هه‌ڵگرتبوو، چۆته‌ نێو رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌شێكی كاروانه‌كه‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی وه‌لید جێگیركراوه‌و به‌شێكی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كراوه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا تیایدا جێگرن.

111

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ به‌غداد ئه‌لیۆم