باران تونێله‌كانی داعش داده‌رمێنێت

به‌و هۆیه‌وه‌ 8 چه‌كداریان لێ ده‌كوژرێت

وتە‌بێژى حە‌شدى شە‌عبى ڕایگەیاند، بە‌هۆى زۆرى بارانبارین و کاریگەریی لەسەر ڕووخانى بەشێک لە حەشارگەی و ژێرزە‌مینەکانى چە‌کدارانى داعش کە بۆ خۆشاردنە‌وە‌ دروستیانکردووە، ژمارە‌یە‌ک چە‌کدارى داعش لە ‌ناوچە‌کانی قە‌زاى خورماتوو، کە‌وتوونە‌تە‌ بۆسە‌ى هێزە‌کانى حە‌شدى شە‌عبییە‌وە‌، 8 چە‌کداریان کوژراون.

عە‌لی حسێنی وتە‌بێژی حە‌شدی شە‌عبی، بە‌دە‌نگی ئە‌مە‌ریکای ڕاگە‌یاندووە زۆری باران بارین بووە‌تە‌ هۆی ڕووخانی ژێر زە‌مینە‌کانی داعش.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە،لە‌ناوچە‌ی زە‌رگە‌ی خورماتو، 45 چە‌کداری داعش بە‌هۆی ڕووخانی ژێر زە‌مینە‌کانیانە‌وە‌ دە‌رکە‌وتوون، 8 چە‌کداریان لە‌لایە‌ن هێزە‌کانی حە‌شدی شە‌عبیە‌وە‌ کوژراون.
 
بە‌رپرسە‌کە‌ی حە‌شدی شە‌عبی ده‌ڵێت، ئە‌و چە‌کدارانە‌ی داعش کە‌ لە‌ناوچە‌کە‌دا بینراون، ژن و منداڵیان لە‌گە‌ڵ بووە‌.