سامسۆنگ جیهانی كامێراكانی مۆبایل ده‌گۆڕێت

شوێنی كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایل بگرێته‌وه‌

پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Patently Mobile" رایگه‌یاند، كۆمپانیای سامسۆنگ مافی داهێنانێكی نوێی تۆمار كردووه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی كامێرایه‌ك كه‌ له‌ناو پێنووسی زیره‌كی مۆبایله‌كانی "Galaxy Note"ی داهاتوودا شوێنیان ده‌كرێته‌وه‌.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌م كامێرایه‌ شوێنی كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایل بگرێته‌وه‌، به‌مه‌ش شاشه‌ی مۆبایل ته‌واوی رووی پێشه‌وه‌ی ئامێره‌ نوێكه‌ داده‌پۆشێ و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ "S Pen"ی تایبه‌ت به‌ مۆبایله‌كه‌ی بۆ گرتنی وێنه‌ی سێلفی به‌كاربێنێ، بگره‌ ده‌شتوانێ بۆ وێنه‌گرتن پشت به‌م كامێرایه‌ ببه‌ستێ و ده‌ستبه‌رداری كامێرای بنه‌ڕه‌تی مۆبایله‌كه‌ی بێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كه‌ناڵی "ice universe" كه‌ گرنگی به‌ كاروباری ته‌كنۆلۆجیا ده‌دات پشتڕاستی كرده‌وه‌، سامسۆنگ به‌نیازه‌ مۆبایلی "Galaxy A90" به‌ كامێرای "Pop-up"ی پێشه‌وه‌، بخاته‌ بازاڕاوه.  

سه‌رچاوه‌/ دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران