69ـەمین خوولی فیستيڤاڵی فیلمی به‌رلین كرایه‌وه‌

بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

دوێنێ یه‌كه‌م رۆژی 69مین خوولی فیستیڤالی جیهانی به‌رلین به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌كته‌رانی ناوداری جیهانی و ده‌رهێنه‌ره‌كان و كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی فلم چه‌ندین ئه‌ستێری هۆلیود ده‌ستی پێكرد.

فیلمه‌ درێژكان و كورته‌ فلیمه‌كان له‌ سه‌ر چه‌ندین به‌شی ئه‌م فیستیڤاڵ دابه‌ش ده‌كرێن وه‌كو به‌شی پانۆراما و گه‌نه‌راتسیون و فۆروم چه‌ندانی تر فیستیڤاڵی به‌رلینالێ له‌ روی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ و به‌شدرای گه‌ورترین فیستیڤاڵی جیهانه‌ بۆ ئه‌م ساڵیش پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له‌ 300,000 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی دیتنی فیلمه‌كانی به‌رلینالێ ببن دوای نمایشكردنی فیلمه‌كان كێبركێ له‌ سه‌ر به‌ ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی وورچی زێرین ده‌كرێت بۆ باشترین فیلم هه‌روه‌ها چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ له‌ سه‌ر باشترین ده‌رهێنه‌رو وێنه‌گرو فیلم ساز دابه‌ش ده‌كرێن شایانی باسه‌  له‌م فیستیڤاڵه‌دا  400 فیلم نمایش ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

خالید عه‌لی/  په‌یامنێری كوردستان تیڤی

ktvktv