حەشدی شەعبی سێ مووشەكی ئاراستەی بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە رۆژئاوای ئەنبار كرد

ئەمریكا هیچ راگەیاندراوێكی بڵاو نەكردووەتەوە

ئەمڕۆ هەینی هێزێكی سەر بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق لە ڕێگەی سێ مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكی لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە هێرشەكە لەلایەن میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراقەوە ئەنجام دراوە و سێ مووشەكیان ئاراستەی بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكی لە رۆژئاوای ئەنبار كردووە.

لەبارەی ئەم هێرشەوە، تا ئێستە لایەنی ئەمریكی هیچ راگەیاندراوێكی بڵاو نەكردووەتەوە.

میدیاكانی عێراق رایانگەیاند" ئەو بنكە سەربازییەی ئەمریكا لە نزیك شاری قائیمە لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

ئەم هێرشە لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ رۆژی یەكشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو كە هێزەكانیان لەنێو خاكی عێراقەوە چاودێری دۆخی ئێران دەكەن، بەم هۆیەوە هێزە شیعەكانی عێراق بە توندی ناڕەزاییان دەربڕی و داوای دەستبەجێ چوونە دەرەوەی سوپای ئەمریكایان لە عێراق كرد.