ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند هه‌شت كتێبی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ته‌نها له‌ بواری فیكر و ڕۆماندا كتێب چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند هه‌شت كتێبی نوێ بڵاو بكاته‌وه‌.

 هۆگر ئارام سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ناوه‌نده‌كه‌یان ته‌نها له‌ بواری فیكر و ڕۆماندا كتێب چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه‌ و هه‌موو ئه‌م كتێبانه‌ش له‌م دوو بواره‌دان. گوتیشی: له‌و ته‌مه‌نه‌ كه‌مه‌ی ناوه‌نده‌كه‌یاندا به‌ڵام به‌هۆی بوونی متمانه‌ی زۆری نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبیان بۆ هاتووه‌ بۆ چاپ و له‌م قۆناغی یه‌كه‌مدا ته‌نها توانیویانه‌ هه‌شت له‌و كتێبانه‌ چاپ و بڵاو بكه‌نه‌وه‌ ئه‌مانه‌ن:

1. ئۆنتۆلۆجی بنه‌ڕه‌تی و بوونی مرۆڤ/ د.محه‌مه‌د كه‌مال

2. قه‌دی بامبۆ/ سعود ئه‌لسنعوسی/ و:ڕه‌نجده‌ر جه‌بار

3. به‌بێ خوێن/ ئه‌لێساندرۆ باریكۆ/ و: ئازاد به‌رزنجی

4. وردوخاشی په‌رته‌وازه‌/ موحسین ئه‌لڕه‌ملی/ و:ڕه‌نجده‌ر جه‌بار

5. بلیتێك بۆ جه‌هه‌نه‌م/ ئارام كاكه‌ی فه‌لاح

6. سه‌رمایه‌داریی و داهاتووی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر/ ئالان وودس/ و: پێشڕه‌و محه‌مه‌د

7. بووكه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی/ئه‌لبا دیسس پیدس/ و‌: جه‌بار سابیر

8. شه‌پۆلی نوێی دژه‌كۆمۆنیزم/ ئێنزۆ تراڤێرسۆ/ و: پێشڕه‌و محه‌مه‌د

" شایانی باسه‌ ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند" له‌ 8/11/2018 دا له‌ مه‌راسیمێكدا له‌لایه‌ن نووسه‌ر و چیرۆكنووس حه‌مه‌ كه‌ریم عارف و به‌ به‌شداری چه‌ندین نووسه‌ر و رۆشنبیریی شاری سلێمانی كرایه‌وه‌.

 ناوه‌نده‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌ كتێبی به‌ چوار زمان تێدا ده‌فرۆشرێت و هاوكات له‌ به‌شی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ش پێكهاتووه‌ كه‌ ئه‌م هه‌شت كتێبه‌ نۆبه‌ره‌ی چاپكراوه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌یه‌.

 سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران