ڤیدیۆ .. بارسێلۆنا و ریال مه‌درید یه‌كسان بوون

له‌جامی شای ئیسپانیادا


شه‌وی رابردوو له‌قۆناغى پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا  هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


بارسێلۆنا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری ریال مه‌دریدی كرد 

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات


گۆله‌كه‌ى ریال مه‌درید له‌رێگای یاریزان ڤاسکێزەوە لەخولەکی 6 ى تایمی یه‌كه‌م تۆمار كرا ، گۆله‌كه‌ی بارسێلۆناش له‌لایه‌ن یاریزان مالكۆمه‌وه‌ له‌خوله‌كى 57 تۆمار كرا 


یاریی گەرانەوەى هەمان قۆناغی لە 27ی مانگ لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت.