نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دابه‌زی

هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ پازده‌ دۆلارو شه‌ست و پێنج سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7 ى 2 ى 2019 ،  له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك له‌ زێر به‌ هه‌زارو سێسه‌دو سێ دۆلار مامه‌له‌ی پێوه‌كراو به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت دوو داكشا

 ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته‌ له‌ بیست و نۆی مانگی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا به‌خۆوه‌ی بینیبێت. به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ دراوه‌ جیهانییه‌كانی تر هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینی نرخی زێره‌، به‌ڵام پاڵ ئه‌مه‌شدا له‌گه‌ڵ ترسی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان و تارمایی داخستنێكی نوێ له‌ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی زێڕ له‌ سه‌رووی هه‌زارو سێسه‌د دۆلار ھێشتۆته‌وه‌، له‌نێو كانزاكانی تر نرخی زیو به‌ جێگیری ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ پازده‌ دۆلارو شه‌ست و پێنج سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.