داهاتی هەناردەی نەوتی رووسیا زیادیکردووە

لە ساڵی 2018 بەراورد بە ساڵی2017


داهاتی هەناردەی نەوتی رووسیا لە ساڵی دووهه‌زار و هه‌ژده‌دا بەراورد بە ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌، لەسەدا سی و هه‌شت زیادیکردووە و داهاتی گازی سروشتیی ئەو وڵاتە لەسەدا بیست و نۆ زیادیکردووە و کۆی گشتیی بووەتە سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت ملیار و سه‌د ملیۆن دۆلار. 


بەپێی داتاکانی خزمەتگوزاریی گومرکی فیدراڵی رووسیا، ئەو وڵاتە لە ساڵی رابردوو، سه‌د و بیست و نۆ ملیار دۆلاری لە هەناردەکردنی نەوت و چل و نۆ ملیار و سه‌د ملیۆن دۆلاری لە هەناردەی گازی سروشتییەوە بەدەستهێناوە. 


رووسیا لە دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ لە هەناردەی نەوت، نۆهه‌د و سێ ملیار و سێسه‌د ملیۆن دۆلار و لە هەناردەی گازی سروشتیییش سی و هه‌شت ملیار و سه‌د ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنابوو