كتێبی "كوشتنی جه‌مال خاشقجی"به‌ سێ زمان بڵاوكراوه‌

دووی تشرینی یه‌كه‌می 2018 به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ له‌ ئیستانبوڵ كوژرا

ته‌واوی ورده‌كاری كوشتنی جه‌مال خاشقجی له‌ دوتوێی كتێبێكدا به‌ناوی "كوشتنی جه‌مال خاشقجی" بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییه‌كی سعوودیه‌ و دووی تشرینی یه‌كه‌می 2018 به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ له‌ كۆنسولخانه‌ی گشتیی سعوودیه‌ له‌ ئیستانبوڵ كوژرا.

ئاژانسی ئانادۆڵو كوشتنی خاشقجی كرده‌ كتێب كه‌ دۆسیه‌كه‌ی له‌ هه‌موو جیهاندا ده‌نگیدایه‌وه‌.

كتێبی كوشتنی جه‌مال خاشقجی كه‌ شیكاری بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌باره‌ی خاشقجی بڵاوكرابوونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و پێشهاتانه‌ كردووه‌ كه‌ رۆژ به‌ رۆژ روویانده‌دا، به‌ هه‌ر سێ زمانی ئینگلیزی، عه‌ره‌بی و توركی خراوه‌ته‌ به‌رده‌م خوێنه‌ران.

 له‌ كتێبه‌كه‌دا ته‌واوی پێشهاته‌كان له‌ هه‌واڵ، وێنه‌، ئینفۆگرافی و شیكارییه‌كان له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ كه‌ به‌ چیرۆكی ژیانی جه‌مال خاشقجی ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌شی تیادا خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ناوبراو له‌كاری رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌نجامیداون. هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی خاشقجی سه‌باره‌ت به‌ میسر، سووریا، شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن، حكوومه‌تی سعوودیه‌ و كاره‌كانی و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئیخوان موسلمین تیادا نووسراوه‌ته‌وه‌.

له‌و كتێبه‌دا كه‌ رووداوه‌كانی به‌رله‌ و دوای كوشتنه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ورد خراوه‌ته‌ڕوو، وێنه‌ و كورته‌ی ژیاننامه‌ ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌ و تیمی یه‌كه‌م و دووه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ دووی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌ سعوودیه‌وه‌ چوونه‌ته‌ توركیا.

له‌ كتێبه‌كه‌دا سات به‌ساتی رووداوه‌كه‌ به‌ گرافیك خراوه‌ته‌ڕوو و ته‌واوی ره‌نگدانه‌وه‌كانی تاوانه‌ دڕندانه‌كه‌ له‌ جیهاندا، خراوه‌ته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران.

كتێبه‌كه‌ هه‌روه‌ها بۆچوونی سه‌ركرده‌كانی جیهانی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ له‌خۆگرتووه‌.

ته‌واوی پێشهاته‌ گرنگه‌كان كه‌ له‌كاتی رووداوه‌كه‌وه‌ روویانداوه‌ له‌ كتێبه‌كه‌دا تۆماركراوه‌ و ئه‌مه‌ش كردوویه‌ته‌ كتێبی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تاوانی خاشقجی.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆل كازانجی كه‌ پێشه‌كیی كتێبه‌كه‌ی نووسیوه‌، تیایدا ده‌ڵێت:

سه‌رچاوه‌/ AA

كوردستان تیڤی/ كامران