بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە كەریم وەلی دەكات

هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین


بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
 
بەڕێز كاك كەریم وەلی
 
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (عومەر وەلی مستەفا)ـی كوڕی شەهید (مام وەلی مستەفا) و برای بەڕێزتانمان پێگەیشت
 
بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان دەكەین
 
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات
 
اناللە وانا الیە راجعون
 
بارەگای بارزانی