موفتی عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان: داوا ده‌كات عێراق به‌ كۆماری ئیسلامی عێراق ناوببرێت

ئه‌گه‌ر به‌كه‌سێكی نزیك له‌ئێرانیشی بزانن

موفتی عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌كه‌سێكی نزیك له‌ئێرانیشم بزانن، من شانازی به‌ئیسلامی و عێراقچێتی خۆم ده‌كه‌م، هیواشی خواستووه‌ كه‌ عێراقیش به‌ "كۆماری ئیسلامی عێراق" ناوببرێت.

مه‌هدی سومه‌یدعی، موفتی عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی قودسی ئه‌لعه‌ره‌بی راگه‌یاندووه‌: ئێران به‌ناوه‌كه‌یدا شانازییه‌ بۆ هه‌موو جیهان، چونكه‌ پێشتر رازی بووه‌ كه‌ ناوی خۆی بنێ "كۆماری ئیسلامی ئێران"، به‌م ناوه‌ش بۆته‌ مایه‌ی شانازی هه‌موو جیهان.

هه‌روه‌ها سومه‌یدعی هیواشی خواستووه‌ كه‌ عێراقیش بكرێته‌ "كۆماری ئیسلامی عێراق".

موفتی عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی عێراق ده‌شڵێت: مایه‌ی شانازییه‌ كه‌ده‌بینم كچێكی مسوڵمان ناوی "فاتیمه‌"یه‌، شازیش ناكه‌م كه‌ ده‌بینم كچێكی مسوڵمان ناوی "رانیا"یه‌.

ئه‌و موفتییه‌ی سوننه‌كانی عێراق جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌كه‌سێكی نزیك له‌ئێرانیشم بزانن، من شانازی به‌ئیسلامی و عێراقچێتی خۆم ده‌كه‌م، چونكه‌ دینه‌كه‌م فه‌رمانی پێ كردووم مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو موسڵمانانی سه‌رگۆی زه‌وی بكه‌م، ئێرانیش رازی بووه‌ ئیسلام ببێته‌ "ناو"ی، ئێمه‌ش رازین ئه‌و ببێته‌ هاوڕێمان.

سه‌رچاوه‌ /القدس العربی

ئاماده‌كردنی / رزگار