مه‌ترسییه‌كانی زۆر هێشتنه‌وه‌ی میز ئاشكرا كرا

ده‌بێته‌ هۆی دڕانی بۆڕی میز

هێشتنه‌وه‌ی میز كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات.

له‌ دیارترین مه‌ترسییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:

  1. زۆر هێشتنه‌وه‌ی میز زیان به‌ بۆڕی میز و میزڵدان ده‌گه‌ێنێت و زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی بریندار بوون و دڕانی بۆڕی میز، كه‌ ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی كات به‌ نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، وه‌ له‌ زۆر كاتی تردا میزه‌كه‌ له‌ بۆڕی میزدا گیر ده‌بێت و به‌ قه‌سته‌ره‌ی بۆڕی میز چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
  2. به‌رده‌وام هه‌ڵگرتنی میز بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوونی ماسولكه‌كانی حه‌وز.
  3. هه‌ڵگرتنی میز هۆكاره‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا و میكرۆب، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ هه‌وكردنی میزڵدان و گۆڕانی ڕه‌نگی میز، ئه‌مه‌ش به‌ سه‌ردانی كردنی پزیشك و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
  4. یه‌كێكی دیكه‌ له‌ زیانه‌كانی هێشتنه‌وه‌ی میز دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ و هه‌وكردنیه‌تی، جگه‌  له‌ ئازارێكی زۆر كه‌ ته‌نها لای پزیشك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌ندێك جار نه‌شته‌رگه‌ریش ئه‌نجامده‌درێت.

سه‌رچاوه‌/ زانیاری پزیشكی