پاریس.. ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌پارتمانیك 32 كه‌سى كرد قووربانى

بۆنێكى به‌هێزى دووكه‌ڵ شوێنى رووداوه‌كه‌ى ته‌نییوه‌

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 5ى شوباتى 2019، ئاگر له‌ ئه‌پارتمانێك كه‌وتووته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوورى رۆژئاواى پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا، 7 كه‌س به‌هۆى ئه‌و ئاگركه‌تنه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 25 كه‌سى دیكه‌ بریندارن و یه‌كێك له‌ برینداره‌كان له‌ ره‌وشێكى زۆر خراپدایه‌.

رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 1ى به‌یانى له‌ ئه‌پارتمانێكى 8 قاتى كه‌وتووته‌وه‌ له‌ شه‌قامى ئیرلانجه‌رى ناوچه‌ى 16 پایته‌ختى فه‌ره‌نسا، به‌گوێره‌ى ئاژانسى فرانس پریس 200 كارمه‌ندى ئاگر كوژێنه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ كوژانه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ و چاره‌سه‌رى بریینداره‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها رێگاى چه‌ندین شه‌قام و كۆلان له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌سته‌ى كارمه‌ندانى ئاگر كوژێنه‌وه‌ داخراوه‌ و ئاماژه‌ش به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ بۆنێكى به‌هێزى دووكه‌ڵ شوێنى رووداوه‌كه‌ى ته‌نییوه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ كوتایى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018،له‌ رووداویكى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌پارتمانێك له‌ باكوورى خۆرهه‌ڵاتێ قه‌راغ شارى پاریس 2 كچ و 2 ئافره‌ت گیانیان له‌ ده‌ست دا.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز