به‌ڤیدیۆ.. سه‌مای باڵنده‌كان دیمه‌نێكی جوانیان به‌ ماردین به‌خشی 

هه‌زاران چۆله‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و له‌ یه‌ك كاتدا فرین و سه‌مایان كرد

سه‌مای باڵنده‌كان له‌ ئاسمانی ده‌شتی ماردین دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێشی دروستكرد.

كاته‌كانی به‌یانی هه‌زاران چۆله‌كه‌ له‌نێو ده‌شتی ماردین كۆبوونه‌وه‌ كه‌ به‌ گه‌نم چێندراوه‌ و به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا به‌ یه‌كه‌وه‌ و له‌ یه‌ك كاتدا فرین و سه‌مایان كرد، ئه‌وه‌یش دیمه‌نێكی جوانی دروستكرد.

شێوازی جووڵه‌ی چۆله‌كه‌كان كه‌ ناوبه‌ناو جیاده‌بوونه‌وه‌ و یه‌كیانده‌گرته‌وه‌ و به‌ یه‌كجار له‌و ده‌شته‌ی به‌ گه‌نم چێندرابوو ده‌نیشتنه‌وه‌ و هه‌ڵده‌فڕین، بووه‌ مایه‌ی سه‌رنج.

وێنه‌گران كه‌ گه‌واهیده‌ری ئه‌و دیمه‌ جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌ بوون، دیمه‌نه‌كانیان وێنه‌ گرت.