به‌ دابه‌شكردنی خه‌ڵات چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دژ به‌ تیرۆر كۆتایی هات

خه‌ڵاتی "باشترین فیلمی ئه‌نیمێشن" درا به‌ سامی كاكه

دوێنێ چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دژ به‌ تیرۆر له‌ هه‌ولێری پایته‌خت كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا و خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینی فیلمه‌كان دابه‌شكرا.

خه‌ڵاته‌كان به‌م شێوه‌ دابه‌ش كران:

-فیلمی "زه‌ریا شه‌پۆل شه‌پۆل ده‌هه‌ژێته‌وه‌"، له‌ ده‌رهێنانی "ئه‌میر غولامی" له‌ شاری "بۆكان"ه‌وه‌ خه‌ڵاتی "باشترین كورته‌ فیلمی" به‌ده‌ستهێنا.

- خه‌ڵاتی "باشترین دۆكیۆمێنتاری" به‌ "سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا" به‌خشرا، كه‌ دۆكیۆمێنتارییه‌كی له‌ باره‌ی سینه‌ما و تیرۆر به‌رهه‌مهێنابوو.

ktv

- خه‌ڵاتی "باشترین فیلمی ئه‌نیمێشن" درا به‌ "سامی كاكه"‌ به‌ ناوی خه‌ره‌ند "ئه‌لهاویه‌".
-  "باشترین خه‌ڵاتی كورته‌ فیلمی كوردیی" درا به‌ "شیرین جیهانی"، بۆ فیلمی "خه‌ونی پیاوێكی پرته‌قاڵی".

-  "خه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر" درا به‌ "محه‌ممه‌د فریا" بۆ فیلمی "رۆزا".

خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر  درا به‌ "عه‌بدولعه‌زیز ره‌عد"  كه‌ رۆڵی له‌ فیلمی "بندقیه‌ الشرق" بینیی بوو.

سه‌رچاوه‌/ كوردستان 24

كوردستان تیڤی/ كامران