واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تاران و به‌غدا ده‌كات

له‌ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی عه‌ینول ئه‌سه‌د

واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ هه‌موو هۆكاره‌كانی به‌رده‌ست به‌كارده‌هێنێت دژ هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت هێرش بكاته‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ینول ئه‌سه‌د كه‌ هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی لێیه‌ و تاران و به‌غدایش به‌ به‌رپرسیاری ڕاسته‌وخۆ ده‌زانێت له‌ هه‌ر هێرشێك بكرێته‌ سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌.

له‌و باره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی عوكاز ئاشكرای كرد كه‌ نامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته‌ حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی بۆ به‌غدا تێدایه‌ نه‌كات داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ نه‌كات كه‌ داواده‌كات گرووپه‌ عیراقییه‌كانی لایه‌نگری ئێران چه‌ك بكات و سڕیان بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ له‌و ڕووه‌وه‌ به‌غدا سستی نواندووه‌و ئه‌وه‌یش ڕێگه‌ی خۆش كردووه‌ هه‌وڵی ئه‌وتۆ له‌ ئارادابێت بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكرێته‌ سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌.

ئه‌و هه‌واڵانه‌یش پاش حه‌فتاو دوو كاتژمێر دوای ترسناكترین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عیراق دێت كه‌ ڕۆژنامه‌ی عوكاز ورده‌كارییه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌‌ ئه‌مه‌‌ریكا به‌غدای له‌ هه‌وڵی هێرش كردنه‌ سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌ ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه‌.

رۆژانی رابردوو ماڵپه‌ری سكای نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزێكی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار و سوپای عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی شوباتی 2019 ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و موشه‌كانه‌دا گرتووه‌ كه‌ دروستكراوی ئێرانن و به‌ ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د دانرابوون كه‌ بنكه‌یه‌كی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌ عیراق.