مێژووی شاری هه‌ولێر بە شیعر ده‌نووسرێته‌وه‌

17 كتێبی دیكەی لە شیعر و پەخشان بە چاپ گەیاندوە


له‌ژێر ناوی " نووسینەوەی مێژووی شارێك بە شیعر" نووسەر و شاعیر" سەمیر بێچارە " كتێبێكی جوان و خنجیلانەی قەبارە  گه‌وره‌ وەك وەفایەك بۆ هەولێر چاپ و بڵاوكردەوە،
 كتێبی " نووسینەوەی مێژووی شارێك بە شیعر" بریتیە لە 317 لاپەڕە كە ناوی چەندین كەسایەتی لە بوارە جیا جیاكانی وەك ژینگە، كۆمپانیاكان، كارگەكان، كتێبخانەكان، ماركێتەكان، مۆڵەكان، كلتوور، كەسایەتیەكان، داب و نەریت، گەشتوگوزار، گەڕەكەكان، نەورۆز، شوێنە دێرینەكان لە خۆگرتوە .

 لە بەرایی كتێبەكەدا نووسەر چەند دێرێكی نووسیوە و دەڵێ: هەولێر هەر لە كۆنەوە تا ئەمڕۆ بوونی خۆی سەلماندووە كە تاكە شارە لە هەموو ڕوویەكەوە جیاواز و تایبەتمەندە هەم لە ڕووی كلتوور و داب و نەریتەوە هەم لە ڕووی میوان و گەشتو گوزارەوە جگە لەوەش باوەشی هەولێر هەردەم كراوە بوە بە ڕووی لێقەوماوان و بێكەسان .

هەر لەو گۆشە نیگایەوە ئەو نووسەرە بە هێنانی ناوی هەموو ئەو داهێنەرانە دڵسۆزی و وەفاداری خۆی پێشانداوە و هەوڵی بێ ئەندازەی یەك بە یەكیانی لەبەرچاو گرتوە و خستوویەتیە ڕوو، سه‌میر بێچاره‌ جگە لەو كتێبە 17 كتێبی دیكەی لە شیعر و پەخشان بە چاپ گەیاندوە .