به‌یانی له‌ هه‌ولێر فێستیڤالێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌ده‌چێت

نزیكەی (130) دەرهێنەر و ئەكتەر و نووسەر بەشدارن

كاتژمێر (4)ی ئێوارەی سبەی هەینی، بەرواری 1ی شوباتی 2019، لە هۆلەكانی (سینەمای ئیمپایەر) لە فاملی مۆل، لە مەراسیمێكی گەورەدا، چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی دژ بە تیرۆر دەست بەكارەكانی دەكات .

ئه‌م فبَستیڤاله‌ بۆ ماوەی (3) ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، بە بەشداری (42) فیلمی كوردستانی و عێراقی و بیانی، فیلمەكان كێبركێی (14) خەڵاتی جۆراو جۆر دەكەن، هەروەها لە كاتژمێر (6) ی ئێوارەی ڕۆژی سێیەمی فێستیڤاڵەكە، لە مەراسیمێكی تایبەتدا خەڵاتەكان بەسەر فیلمە براوەكان دابەش دەكرێت.

سه‌رۆك و خاوەن بیرۆكەی سازدانی ئەم فێستیڤاڵەیە  " پیشتیوان عەبدوڵلا  "  ئاشكرایده‌كات ، ئەم خولەی فێستیڤاڵ جیاوازیەكی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوانی ، وتیشی فیلمە كوردیەكان یەكەم جاریانە نمایش بكرێن لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە هەولێر، كە ژمارەیان (16) فیلمی كوردیە بەشداری پێشبركێی فێستیڤاڵەكەن .

پشتیوان زیاتر وتی ، كۆی گشتی فیلمەكانی فێستیڤاڵ پێكهاتووە لە (42) فیلم، تێیدا (15) فیلمی عێراقیە، ئەوانتریش هی وڵاتە عەرەبیەكانی (سەلتەنەی عومان و سعودیە و میصر و مەغریب و تونس و فەلەستین) و وڵاتانی ئەلمانیا و بەریتانیا و ئێرانە. لەم خولەدا نزیكەی (130) دەرهێنەر و ئەكتەر و نووسەر بەشدارن، كە لە ناوەو دەرەوەی كوردستان هاتوون .