سەرۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا خەتات ده‌كات

ماندوونەناسانە ئەركەكانی خۆی بەجێ گەیاندووە

سەرۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ‎خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا خەتات كرد و بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و هونەرمەند و نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم، لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا خەتات

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیر سەعید یەحیا خەتاتمان پێ گەییشت، مامۆستا سەعید یەحیا ڕۆشنبیر و میدیاكارێكی دڵسۆزی نیشتیمانەكەی بوو كە ڕۆڵی بەرچاوی لە خەباتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و قۆناغەكانی تر لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هەبووە و ماندوونەناسانە ئەركەكانی خۆی بەجێ گەیاندووە.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و هونەرمەند و نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
29ـی 1ـی 2019