كۆمپانیاى فیلیپس به‌ رێژه‌ى 1.7 ملیۆن دۆلار ده‌ست به‌كڕینى پشك ده‌كات

رێژه‌ى به‌رزى قازانجی پێشبینییه‌كانى كۆمپانیاكه‌ى تێپه‌ڕاند

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ى كانوونى دووه‌مى 2019، كۆمپانیاى فلیپسى هۆله‌ندى بۆ ته‌كنه‌لۆجیاى ته‌ندروستى كۆنینیكلیكى فلیپس ئێن ڤى فلیپس ڕایگه‌یاند: له‌ دابه‌شكردنى قازانجه‌كانى له‌ سه‌دا 6 زیادبوونى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و هه‌روه‌ها پلانى كڕینى پشكى 1.5 ملیار یۆرۆ هه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ( 1.72 ملیار دۆلار )، دواى ئه‌وه‌ى له‌ چاره‌گى كۆتایى ساڵى 2018، رێژه‌ى به‌رزى قازانجی پێشبینییه‌كانى كۆمپانیاكه‌ى تێپه‌ڕاند.

كۆمپانیاكه‌ هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخستنه‌وه‌ى قازانجى خۆى راگه‌یاند له‌ پێش باج و قازانج و قه‌رزدانه‌وه‌ى قیست ( EBITA )، قازانجه‌كانى به‌ رێژه‌ى له‌ سه‌دا 10 له‌ چواره‌م چاره‌گى كانوونى یه‌كه‌مى كۆتایى ساڵى 2018، بۆ 971 ملیۆن یۆرو بوو، له‌ كاتێكدا شیكه‌ره‌وه‌كانى بوارى ئابوورى پێشبینى خۆیان به‌ رۆیته‌رز راگه‌یاندبوو كه‌ قازانجى سه‌ره‌كى ده‌گاته‌ 960 ملیۆن یۆرۆ. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز