به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 60 دۆلار و 94 سه‌نته‌

مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

له‌ یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌رمیلێك خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌ 60 دۆلار و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

شاره‌زایان پێیان وایه‌ كه‌ زیادكردنی 10 بیره‌نه‌وت له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخه‌كان هه‌یه‌.

شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه‌، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ به‌رزترین ئاستدایه‌ و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌ رچاوه‌ - AA

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز