"فڕۆكه‌ی تاكسی" بێفڕۆكه‌وانی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرايەوە

وه‌ك ئۆتۆمبێلی تاكسی

كۆمپانیای ”Boeing" به‌سه‌ركه‌وتوویی "فڕۆكه‌ی تاكسی"یه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ نوێیه‌كه‌ی تاقیكرده‌وه‌

كۆمپانیای ”Boeing"ی ئه‌مریكی، به‌سه‌ركه‌وتوویی فڕۆكه‌ نوێیه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی تاقیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت به‌كاریبهێنێت وه‌ك ئۆتۆمبێلی تاكسی.

فڕۆكه‌كه‌ له‌كاتی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی، سه‌ركه‌وتووبوو. جێی باسه‌ ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ (تاكسی فڕین) به‌ كاره‌با كارده‌كات و، ده‌توانێت گه‌شت بكات بۆ زیاتر له‌ ٨٠ كیلۆمه‌تر و، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ ٩ مه‌تر و، پانییه‌كه‌ی ٨.٥ مه‌تر ده‌بێت.

هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ باشكردنی هۆیه‌كانی دڵنیایی و سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌كه‌ و شێوازه‌كانی فڕینی راسته‌وخۆ.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران