شاومی مۆبایلێكی ناوازه ‌دروست ده‌كات

یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له‌ ئابی 2011 دا خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌


دروستكردنی مۆبایلێكی چه‌ماوه‌  نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای شاومی  چینییه‌ كه‌ له‌ ئێستادا نموونه‌ سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی لێ دروست كراوه‌ .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "theverge"دا هاتووه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمپانیای شاومی به‌ نیازه‌ مۆبایلێكی چه‌ماوه‌ دروست بكات ، كۆمپانیاكه‌ جۆر و هێزی مۆبایله‌ چه‌ماوه‌كه‌ی له‌ ڤیدیۆیه‌كی تاقیكردنه‌وه‌دا ئاشكرا كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌یشی گوتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نیا نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌  .

به‌ڵام به‌گوێره‌ی گوته‌ی خه‌ڵكی و شاره‌زایانی مۆبایل ئه‌م مۆبایله‌ ناوازه‌ترین جۆری مۆبایلی چه‌ماوه‌ ده‌بێت ، ده‌توانیت وه‌ك تابلێتێك به‌كاری بێنی یان بیچه‌مێنیته‌وه‌ و بیكه‌یته‌ مۆبایلێكی زه‌یره‌ك كه‌ شاشه‌یه‌كی ئاسایی هه‌بێت ، وه‌ك له‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م مۆبایله‌ زۆر ناوازه‌ و گه‌وره‌یه‌ .

كۆمپانیای شاومی چینی یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپتۆپ و مۆبایل ، بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ شاری "بیجینگ" و له‌ شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه‌ .

شاومی و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له‌ ئابی 2011 دا خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ و ئێسته‌یش یه‌كێكه‌ له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ساڵانه‌ و مانگانه‌ مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی جیهان .