ڕووسیا له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له‌ برۆكسل كۆده‌بێته‌وه‌

رۆژی هه‌ینی

بڕیاره‌ ڕووسیا و باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ رۆژی هه‌ینی له‌ برۆكسل كۆببنه‌وه‌. رۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناتۆ و رووسیا له‌سه‌ر ئاستی باڵیۆزه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رده‌وامیدان به‌ دیالۆگی سیاسی له‌گه‌ڵ رووسیا كۆده‌بێته‌وه‌ و كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ ئه‌نجامی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی مۆسكۆدا دیاری كراوه‌ ، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌و واده‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ رووسیای دیاری كردبوو له‌باره‌ی به‌جێگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتیه‌كانی رووسیا كه‌ له‌رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمیه‌ ناوه‌ند مه‌وداكان خرابوونه‌ ئه‌ستۆی ئه‌و وڵاته‌ و ماوه‌ی شه‌ست رۆژیشی بۆ دیاریی كرابوو بۆ جێبه‌جێكردنیان.ئه‌و واده‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ رووسیای دیاری كردووه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتیه‌كانی له‌هه‌مبه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ دوویی شوباتدا كۆتایی دێت .