كۆنگرەی ناودارانی كورد بەڕێوەدەچێت

ئەم كۆنگرە دەبێت لە ئاستی جیهانی بەڕێوە بچێت

پارێزگاری كوردستان ئاماژەی بەوەدا، كۆنگرەی ناودارانی كورد دەرفەتێكی زۆر باشە كە ناودارە بەرزەكانی كورد بناسرێن، بەم كۆنگرەیە دەمانەوێت خزمەتی ناودارانی كوردەكان بە جیهان نیشان بدەین .

بەهمەن مورادنیا سەبارەت كۆنگرەی كەسایەتییەكانی كورد وتی : ئەم كۆنگرە جیاواز لە ناساندنی زیاتری ناودارانی كورد، دەبێتە هۆی پەیوەندی زیاتری ئەوان لەگەڵ كۆمەڵگەی كوردی، هیوادارم سەرۆكی ئێران كات بكات و لەم كۆنگرەیە بەشداری بكات.

ئەو زیادی كرد: ئەم كۆنگرە دەبێت لە ئاستی جیهانی بەڕێوە بچێت، چونكە ئێمە هیچ ئامانجی ئەوەمان نییە كارێكی ئاسایی بكەین وەك بڵێن كارێكیان كردو تەواو.

كۆنگرەكە لە ئاستی هەموو ناودارانی كورد لە سەرتانسەری جیهان بەڕێوە دەچێت، كەسانێك كە لەم كۆنگرە دەناسرێن كەسانێكی پایە بەرز لە ئاستی جیهانین و هەموو كورد خۆشیان دەوێت.

پارێزگاری كوردستان لە كۆتاییدا وتی: بەڕێوەبردنی كۆنگرەی ناودارانی كورد دەتوانێت ڕۆڵی باشی لە گۆڕینی بیروڕای جیهان لەسەر كورد هەبێت و هیوادارم بە باشی بەڕێوەبچێت.

شایانی باسە یەكەمین كۆنگرەی ناودارانی كورد لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لەشاری سنە بەڕێوە دەچێت.

kurdiu