Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:58

به‌هۆی خراپی که‌شوهه‌واوه‌ 5 هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

ھۆشداری بە ھاووڵاتیان درا
به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه‌ 5 هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

شەپۆڵێکی بەفربارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری رۆژھەڵاتی ئەمریکای گرتەوە به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 5 هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی هه‌لَوه‌شانده‌وه‌. 

بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای فایت ئێروه‌ی کە چاودێری گەشتەکانی فڕۆکە دەکات نزیکەی 5 ھەزار گەشتی فڕۆکە لە سەرتاسەری ئه‌مه‌ریكا و بە تایبەتی لە فڕۆکەخانەی بۆستن لۆگان بەھۆی خراپی کەشوھەوا ھەڵوەشێنراوەتەوە، هه‌روه‌ها راشگەیەندرا کە گەشتی شەمەندەفەری نێوان شارەکانی شیکاگۆ، نیویۆرک، بۆستن و واشنتۆن دی سی دواخرا، هه‌روه‌ها فەرمانگەی کەشناسی نیشتمانی ئەمریکا بەھۆی ئەوەی شەپۆڵێکی بەفربارین ناوچەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ویلایەتی میسوری تا باکووری ویلایەتی مەیني گرتۆوەتەوە ھۆشداری بە ھاووڵاتیانی ئەمریکا دا. 

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای یونایتید ئێرلاین لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئھار لە ویلایەتی شیکاگۆ لە رێڕەوی خۆی لایدا بەرپرسان رایانگەیاند کە رووداوەکە ھیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە. 

ھاوکات فەرمانگەی کەشناسی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند: کە ئەو شەپۆڵە بەفر بارینە لە ئەنجامی ھاتنی بەرزە پاڵەپەستۆ لە جەمسەرەکان و ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆ لە باشوور دروستبووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.