به‌ ڤیدیۆ.. پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی مه‌ترسیداری ڕاگه‌یاند

ئه‌و كاره‌یان كردووه‌

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاند.

هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زاندا توانرا باندێك ده‌ستگیر بكرێت كه‌ له‌ ماڵێكیدا كاری كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌كرد.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕائید شاخه‌وان ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ له‌ ماڵێكدا بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخانكراوه‌، له‌ لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ و ده‌ستگیركردنی كه‌سه‌كان ده‌ركرا.

ڕاشیگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یان دادا و توانرا دوای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان بانده‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر كه‌ل و په‌له‌كاندا بگیرێت كه‌ چه‌ند پارچه‌ چه‌ك و مۆبایل و ده‌فته‌ری قه‌رز و مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ ته‌قه‌ی كرد و به‌ داخه‌وه‌ ڕایكرد به‌ڵام ده‌ست گیرا به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی و مادده‌كان و ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا.