به‌ وێنه‌.. به‌رپرسێكی پارتی له‌ سلێمانی كۆچی دواییكرد

به‌هوی نه‌خۆشییه‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ "ئه‌حمه‌د عه‌بدولـڵا ئاغا"  كارگێڕی لقی 4 و به‌رپرسی ده‌زگای هه‌لبژاردنی لقی ٤ ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی به‌هوی نه‌خۆشییه‌وه‌ كوچی دوایی كرد.

كۆچكردوو له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌ تا راپه‌رینه‌كه‌ی به‌هاری سالی 1991 به‌رده‌وام بووه‌ له‌خه‌بات و دوای ڕاپه‌رینیش وه‌ك كادرێكی پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ردوام بووه‌.

 له‌ درێژه‌ی خه‌باتیدا كۆچكردوو كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی شارباژێڕ و له‌ دواین پله‌شی كراوه‌ته‌ كارگیری  لقی 4 و به‌رپرسی ده‌زگای هه‌لبژاردنی لقی چوار له‌ سلێمانی.

چۆ

ئا/ شیلان فه‌ره‌ج