Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:08

له‌ هێرشێکی ئاسمانیی ئه‌مریکادا 52 چه‌کداری گروپی شه‌بابی سه‌ر به‌ داعش کوژران

گروپی شه‌باب به‌ مه‌ترسیدارترین و خوێنڕێژترین گروپی تیرۆریستیی له‌ ئه‌فریقیا هه‌ژمار ده‌كرێ
کوردستان TV
100%

سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فریقیا رایگه‌یاند دوای هێرشێكی ئاسمانیی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ وڵاتی سۆماڵ بۆسه‌ر بنكه‌ و مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی شه‌بابی سه‌ر به‌ داعش 52 چه‌كداری ئه‌م گروپه‌ كوژراون.

به‌گوێره‌ی رایگه‌یاندنه‌كه‌ ئه‌م هێرشه‌ رۆژی رابردوو واته‌ شه‌ممه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

گروپی شه‌باب كه‌ به‌ لقێكی گروپی داعش هه‌ژمار ده‌كرێت و ئاڵای ئه‌و گروپه‌یان هه‌ڵگرتووه‌، به‌ مه‌ترسیدارترین و خوێنڕێژترین گروپی تیرۆریستیی له‌ ئه‌فریقیا هه‌ژمار ده‌كرێ.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/  ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.