Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:08

له‌ دژی سیاسەتەکانی تره‌مپ خۆپیشاندان سازکرا

لە دووەم ساڵیادی دەستبەکاربوونی
کوردستان TV
100%


ژنانی ئەمریکا لە دووەم ساڵیادی دەستبەکاربوونی سەرۆکەکەیان، خۆپیشاندان دژی سیاسەتەکانی ئەنجام دەدەن.

لە دووەم ساڵیادی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، سەدان هەزار ژن لە چەندین شاری جیاوازی ئەمریکا، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

بە هەزاران کەس بەشداری سێیەمین خۆپیشاندانی ساڵانەی ژنانیان کرد دژی سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەو وڵاتە.

خۆپیشاندەران لە واشنتۆن لە بەردەم ئۆتێلی نێودەوڵەتی ترەمپ کۆبوونەوە و دژی سیاسەتەکانی ناوبراو هوتافیان کێشا.

لە هەمان کاتیشدا لە نیویۆرک خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو و خۆپیشانده‌ران به‌ هوتافكێشان و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی "نه‌خێر بۆ دیوار، نه‌خێر بۆ تره‌مپ" و "تره‌مپ حكوومه‌ت بكه‌ره‌وه‌" نارەزایەتیان دەربڕی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.