هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ باره‌گای میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك

شه‌وی ڕابردوو

شه‌وی ڕابردوو هێزێكی ئه‌مریكی به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو باره‌گای لیوای 20ی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاندووه‌ : شه‌وی ڕابدوو هێزێكی ئه‌مریكی گه‌ڕانه‌وه‌ باره‌گاكه‌یان له‌ گوندی قه‌ره‌ده‌ره‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای دوبز له‌ میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و هێزه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 وه‌  ناوچه‌كه‌یان چۆلكردبوو، شه‌وی ڕابردوو سوپاكه‌یان به‌ چه‌كو چۆڵی سه‌ربازی قورسه‌وه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ میحوه‌ره‌كه‌.