مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی دابه‌ش ده‌كرێت

سبه‌ش مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ڕۆژانى سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو  مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی  دابه‌ش ده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند ، رۆژی سێشەممە 22ی 1 ی  2019 مووچەی خانەنشینانی سەربازی دابه‌شده‌كرێت.

راشیگه‌یاند  رۆژی چوارشەممە 23 ى 1 ى  2019 مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت.

 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  20 ى 19 ى 2019 ،  وه‌زاره‌ته‌كانى شاره‌وانی‌ و گه‌شتوگوزار ، كشتوكاڵ ،  كاره‌با ،  پلاندانان ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن دابه‌ش كرا

هه‌ر ئه‌مرۆ مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌شوێنه‌كانى دیوانی‌_چاودێری‌ دارایی ‌ ، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ‌ ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ، ده‌سته‌ی ژینگه‌ ، ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ، ده‌زگای گشتی كاروباری مین دابه‌ش كرا 


سبه‌ى دووشه‌ممه‌ش مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت 

دووشه‌ممه‌ - 21/1/2019

وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز