بزانه‌ دوای 28 ساڵ ئۆباما چی به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت...؟

مێژووی وێنه‌كه‌ بۆ ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی یادی 55 ساڵه‌ی له‌دایك بوونی میشیل ئۆباما، وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی "میشێل"ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاوكردۆته‌وه‌.

مێژووی وێنه‌كه‌ بۆ ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئۆباما له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نووسیویه‌تی: ده‌زانم ئه‌مه‌ كۆنه‌، به‌ڵام من تا ئێستا باوه‌ڕم پێیه‌تی، چونكه‌ میشێل وێنه‌ی نییه‌،جه‌ژنی له‌دایك بوونت پیرۆز بێت.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: تۆ به‌ته‌نها هاوسه‌رو دایكی منداڵه‌كانم نیت،به‌ڵكو تۆ باشترین هاوڕێمی، من هێزو به‌رده‌وامبوونی تۆم خۆش ده‌وێ، هه‌موو رۆژێك زیاترم خۆش ده‌وێیت .

ئاماده‌كردنی /رزگار