هێلی ئاسمانی راسته‌وخۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و مه‌غریب ده‌كرێته‌وه‌

مه‌غریب ڤیزه‌ به‌ هاووڵاتیان ده‌دات


ئاماده‌كاری كردنه‌وه‌ی هێلی ئاسمانی راسته‌وخۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی مه‌غریب ده‌كرێت.

بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی مه‌غریب، ئاماده‌كاری كردنه‌وه‌ی هێلی ئاسمانی راسته‌وخۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی مه‌غریب ده‌كرێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ شاره‌ قه‌ره‌داغی رێكخه‌ری شاندێكی مه‌غریب له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی گوتی: سه‌باره‌ت به‌ هاتنی شاندێكی مه‌غریب بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كه‌ سه‌ردانێكیان بۆ هه‌رێمی كوردستان رێكخستووه‌ گوتی: شاندێكی باڵایه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاكانی وڵاتی مه‌غریبن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ په‌یوه‌ندی نێوان مه‌غریب و عێراق وه‌ستاوه‌ ئاسایی نییه‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دووڵات ئاسایی بكاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی مه‌غریب و هه‌رێمی كوردستان.

قه‌ره‌داغی گوتیشی: سه‌رۆكی شانده‌كه‌ دكتۆر عه‌زیزه‌ كه‌ سه‌رۆكی كۆمپانیاكانی ئیكۆ گرووپه‌ به‌یاوه‌ری راوێژكاره‌كه‌ی 27ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و  ئیش و كاره‌كانیان تا ساڵی 2003وه‌ به‌رده‌وام بووه‌، له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ستاون، ئامانجی ئه‌م شانده‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ پێش ساڵی 2003 سه‌ردانیان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كان به‌یه‌كبخه‌نه‌وه‌، له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

شاره‌ قه‌ره‌داغی له‌ لێدوانه‌كه‌یدا گوتیشی ئامانجی سه‌ردانی ئه‌م شانده‌ دانی ڤیزه‌یه‌ به‌ هاووڵاتیانی عێراق.