Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 12:50

لوێڤێن بووەوە بە سەرۆکوەزیرانی سوید

115 پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵی دا
لوێڤێن بووەوە بە سەرۆکوەزیرانی سوید
کوردستان TV
100%

هەر ئێستا پەرلەمانتاران متمانەیان دایەوە بە ستێفان لوێڤێن سەرۆکی سۆسیالدیموکراتەکان، تا بەردەوام بێت وەک سەرۆکوەزیرانی سوید.

بەپێی دەنگدانەکە  115 پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵی دا، کە لە پارتەکانی سوسیالدیموکرات و ژینگەن.

153 دەنگیان بەنەخێر دا کە پارتەکانی مۆدێراتەکان، دیموکرات مەسیحییەکان و دیموکراتە سویدییەکان بوون.

77 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا واتە، نە بەڵێ و نە نەخێر، ئەوانیش لە پارتەکانی ناوەڕاست، لیبرالەکان و پارتی چەپ بوون.

تا ئەو کاتەی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان کە سەرجەمیان 349 کەسن، دژی بەربژێرەکە نەبنەوە،  واتە نیوەیان کە 175 کەس دەکات، ئەوا متمانە دەدرێت بەو بەربژێرە وەک سەرۆکوەزیران.

جێی باسە ئەمە سێیەم جاربوو بەربژێر بۆ سەرۆکوەزیر دەخرێته‌ دەنگدانەوە، جارێک ئولف کریستەرشۆن و جارێکیش ستێفان لوێڤێن شکستیان هێنا، بەڵام ئەمجارە، لوێڤێن توانی بەپێی ڕیكکەوتننامەیەکی 73 خاڵی هەردوو پارتی ناوەڕاست و لیبراڵەکان بۆ بەرەی خۆی رابکێشێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.