بزانه‌ ئه‌كته‌ری ناوداری چینی (تشاو یون فات) چ له سامانه‌كه‌ی ده‌كات؟

بریتیه‌ له‌ 700 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی

یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ هه‌ره‌وه‌ به‌ناوبانگه‌كانی چینی بڕیاریدا له‌ دوای مردنی ئه‌و مه‌بله‌غه‌ زۆری كه‌ هه‌یه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ 700 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بخرێته‌ ناو پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی.

ئه‌كته‌ری ناوداری چینی و هۆلیۆد (تشاو یون فات) له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی كوڕیای باشوری رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی كاری هونه‌رییه‌ پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ست كه‌وتووه‌، به‌ڵام وه‌سیه‌تی كردووه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ مردنی خۆمی بۆ مه‌به‌ستێكی خێرخوازی به‌كاربهێت.

(تشاو یون فات) كاتێك ئه‌م لێدوانه‌یدا گوتیشی بڕی پاره‌كه‌ 700 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌ و، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌م له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ بۆ هات به‌ڵام یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زۆر پشتگیری كردم هاوسه‌ره‌كه‌م بووه‌، بۆیه‌ش ئه‌م بڕیاره‌م داوه‌ چونكه‌ پاره‌ هه‌موو شتێك نییه‌ به‌ رۆیشتنی مرۆڤه‌كان هه‌موو شتێك كۆتای پێ ده‌هێت.

(تشاو یون فات) له‌ ساڵی 2015 له‌لایه‌ن دامه‌رزاوه‌ی فۆربیسی جیهانییه‌وه‌ له‌ ڕێزبه‌ندی ئه‌كته‌ره‌ ئازاكانی جیهانی ناوی ده‌ست نیشانكرا و به‌شداری له‌ چه‌ندین كاری جیهانی كردووه‌ له‌وانه‌ فیلمی (كروتشین تایگر هدین دراغون) كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌ سه‌ر ئاستی جیهانیدا.

سه‌رچاوه‌/هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران