ئه‌مریكا كوژرانی چوار سه‌ربازی له‌ منبج راگه‌یاند

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ منبج روویدا


له‌ به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌ك له‌ منبج تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا، بەپێی زانیارییەكان 14 کەس کوژراون و 4 لە کوژراوەکانیش سەربازی ئەمریکین.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئەمەریکا رایگەیاند لە تەقینەوەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 16 ی کانوونی دووەمی شاری منبج چوار سەربازی ئەمەریکا کوژران.

لەکاتێکدا لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان سەرۆکی ئەرکانی سووپای تورکیا و ئەمەریکا لە تورکیا بەڕێوەدەچووه‌، تەقینەوەکەی شاری منبج ئەنجامدرا.

تەقینەوەکە کەرێکخراوی داحش خستییە ئەستۆی خۆی، لە کاتێکدا روویدا سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا و ئەمەریکا لە تورکیا لە کۆبوونەوەدابوون بۆ بڕیاردان لەسەر ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا.