بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی ته‌لعه‌ت سامان دەکات
16/1/2019 - 10:23
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
بەڕێز خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ته‌لعه‌ت سامان
به‌بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی ده‌رهێنه‌ر و شانۆکاری دیاری گه‌له‌که‌مان (ته‌لعه‌ت سامان) دڵگران بووین.
له کایه‌ی هونه‌ری کوردی و به‌تاییه‌تی مێژووی شانۆی کوردی ناوی مامۆستا ته‌لعه‌ت و کاره جوانه‌کانی بۆ خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌ی و ره‌وتی هونه‌ری شانۆیی هه‌میشه به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تانین و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی ئێوه و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان ده‌که‌ین.
له خودای مه‌زن داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی ببه‌خشێت به هه‌موو لایه‌ک و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
- Log in to post comments