Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:27

هۆکار و نیشانەکانی جەڵتەی چاو بزانه‌؟

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%


جەڵتەی چاو ناسراوە بەتەسكبوونەوە یاخود گیرانی دەماری سەرەكی لەتۆڕی چاو و وەستانی رۆیشتنی خوێن وادەكات تۆڕی چاو لەكار بوەستێت بەشێوەیەكی تەواوەتی یاخود لاوەكی و دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەیەك لەنێو چاو.

هۆكارەكانی جەڵتەی چاو:

* گیرانی دەمارەكانی تۆڕی چاو ، چونكە چاو وەك تەواوی ئەندامەكانی دیكەی لەش لەكارەكانیدا پشت دەبەستێت بە گەیشتنی خوێنی پڕ لەئۆكسجین.
* لەكاركەوتنی تۆڕی چاو بەهۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێنی هاتوو لەمێشكەوە.
* كاتێك خوێن و دەرداوەكان دزە دەكەنە نێو تۆڕی چاو دەبنە هۆی دروستبوونی پەڵە و جەڵتەی چاو.

نیشانەكانی جەڵتەی چاو:

- هەستكردن بەلەرینەوە لەناو چاوەكان و ئاستەنگی لە بینایی.
- بوونی ئازار یاخود فشار لەسەر چاو.
- ناروونی لەبینایی لەهەردوو چاو.
- لەدەستدانی بینایی لەپڕ یاخود ووردە ووردە.

چارەسەری جەڵتەی چاو:

چەند رێگایەك هەیە بۆ چارەسەری جەڵتەی چاو بەئامانجی كەمكردنەوەی ئەو زیانانەی بەر تۆڕی چاو كەوتووە ئەوانیش:

* بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی پزیشك دیاری دەكات بۆ توانەوەی پەڵەی خوێن و دوورخستنەوەی لەتۆڕی چاو و فراوانكردنی دەمارەكان.
* ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و مامەڵەكردنی باش لەگەڵ نەخۆشیەكانی دیكەی وەك شەكرە و نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزی كۆلیسترۆل.
* چارەسەركردن بە لەیزەر ئەگەر پێویست بكات.

دەكرێت كەسی تووشبوو بەجەڵتەی چاو چاك بێتەوە و لەهەندێك حاڵەتدا كاریگەری مەترسیداری هەیە لەكاتی وەرنەگرتنی چارەسەر لەكاتی پێویستدا لەوانە كوێربوون و زیادبوونی ئازار و فشاری سەر چاو.

سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی سلێمانی
شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.