برینی ناوده‌م و چاره‌سه‌ره‌كانی بزانه‌

شتنی ناو ده‌م به‌ خوێواو

ده‌ركه‌وتنی ئه‌م برینه‌ له‌ناو ده‌م له‌سه‌ر لێو، به‌شی ناوه‌وه‌ی روومه‌ت، پوك یان له‌ ژێر زمان  ده‌بێته‌ هۆی درووستبوونی ناڕه‌حه‌تی و درووستبوونی كێشه‌ له‌ كاتی خواردندا.

له‌ كۆنه‌وه‌ چه‌ندین چاره‌سه‌ری سرووشتی گیراونه‌ته‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م برینیه‌ به‌ رێگه‌یه‌كی سرووشتی.

یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌ره‌ سرووشتیانه‌ی ده‌توانیت به‌كاریان بهێنیت بریتییه‌ له‌ شتنی ناو ده‌م به‌ خوێواو. یه‌ك كه‌وچكی چێشت خوێ له‌گه‌ڵ په‌رداخێك ئاودا تێكه‌ڵ بكه‌ و جوان له‌ ناو ده‌متدا غه‌رغه‌ره‌ی پێ بكه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك. دواتر ناو ده‌مت به‌ ئاو جوان بشۆ.

یه‌كێكی تر له‌ چاره‌سه‌ره‌كان بریتییه‌ له‌ به‌كارهێنانی لیمۆ. یه‌ك په‌رداخ ئاو گه‌رم بكه‌، پاشان ئاوی یه‌ك لیمۆ بگوشه‌ره‌ ناو په‌رداخه‌كه‌ و بیخۆره‌وه‌. پێویسته‌ ئاوه‌كه‌ زۆر گه‌رم نه‌بێت و نه‌بێته‌ هۆی سوتانی ناو ده‌م و قوڕگ.

سه‌رچاوه‌/دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران