په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری (وه‌رداش) لادرا

خۆی وه‌ك كه‌سێكی دیوانه‌ نیشان ده‌دات

دوای رێكخستنی مه‌ڕاسیمێك له‌لایه‌ن په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی رواندز، په‌رده‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری (وه‌رداش) خۆشه‌ویستی خه‌ڵك لادرا. كاتژمێر 11ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 15-1-2019 له‌ سێڕیانی یانه‌ی وه‌رزشی رواندز، له‌رێوڕسمێكی شایسته‌دا به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و مامۆستاو قوتابیانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی رواندز، په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری (ورداش) كه‌ به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شار ناسراوه‌ لادرا.

وه‌رداش یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی شاری رواندز، كه‌ خۆی وه‌ك كه‌سێكی دیوانه‌ نیشان ده‌دات و ساڵانێكه‌ خۆبه‌خشانه‌ به‌ به‌رده‌وام خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری رواندزه‌، به‌مه‌ش بووه‌ته‌ خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

شایانی باسه‌ په‌رده‌ له‌لایه‌ن دایكه‌ ( حه‌بیبه‌ ) خێزانی جبار مام شێخ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "وه‌رداش" خۆشه‌ویستی شاری رواندز لادرا.

په‌یكه‌ری "وه‌رداش" خۆشه‌ویستی شار، پڕۆژه‌ی ده‌رچوونی هه‌ردوو قوتابی خۆشه‌ویست (میڤان دارا ، ئازاد صلاح الدین ) ه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ( مامۆستا سۆران ) و په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی رواندز جێبه‌جێكراوه‌ . لێره‌وه‌ پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ردوو قوتابی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.

كوردستان تیڤی / كامران

ktv