15 منداڵی ئاواره‌ی سوری گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی سه‌رماو سۆڵه‌وه‌

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ منداڵان یونسێف، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ 15 منداڵی ئاواره‌ی سووری له‌ كه‌مپی ره‌كبانی سه‌ر سنووری نێوان سووریا و ئوردن به‌هۆی سه‌رما و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ مردوون.

رێكخراوی‌ یونیسێف رایگەیاند، کە 15 منداڵی‌ ئاواره‌ی‌ سوریای‌ به‌هۆی‌ سه‌رما و سۆڵه‌وه‌ گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی‌ سكای‌ نیوزی‌ عه‌ره‌بی‌، بڵاویکردەوە، رێكخراوی‌ یونیسێفی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان کە رێكخراوێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ منداڵان ئاماژەی بەوە کردووە، لە ناو خاکی سوریا 15 منداڵی ئاوارە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

رێکخراوەکە گیان لەدەستدانی ئەو منداڵانەی بۆ ئەو شەپۆلە سەرما توندە گەڕاندوە، کەلە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا رووی لەو وڵاتە کردبوو.

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی سەرماو سۆڵەوە ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سوریا به‌نده‌ره‌كانی‌ ته‌رتوس و لازقیه‌یان داخستوه‌، هەروەها ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی‌ كه‌وتونه‌ته‌ حه‌وزی‌ رۆژئاوای‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ سوریا و ئوردن و لوبنان و فه‌له‌ستین، روبه‌ڕوی‌ گه‌رده‌لول و زریانێكی‌ نوێ ده‌بنه‌وه‌.