بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە به‌هادین جه‌لال دەکات

هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌که‌تانین


به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان

به‌ڕێز به‌هادین جه‌لال

به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستا(حه‌مید جه‌لال) سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و نوسه‌ر و برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌که‌تانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزم و دۆستانتان ده‌که‌ین.
له‌خودای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و رۆحی مامۆستا(حه‌مید)ی براتان به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله‌ وانا الیه‌ راجعون
باره‌گای بارزانی