فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق كه‌وته‌ به‌ر هێرشی موشه‌كیی

به‌رپرسانی ئیسڕائیل تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستیان به‌ هه‌واڵی ئه‌م هێرشه‌ پیشان نه‌داوه‌

راگه‌یاندنه‌كانی سووریا باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێرشێكی موشه‌كیی كراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی پایه‌ته‌ختی ئه‌م وڵاته‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ راگه‌یاندنه‌كانی سووریا له‌ هه‌واڵێكی خێرادا رایانگه‌یاند سوپای ئیسڕائیل به‌ موشه‌ك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق و قه‌ڵغانی موشه‌كی حكومه‌تی سووریا هێرشه‌كه‌ی پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئاژانسی سانا كه‌ ده‌زگای راگه‌یاندنی فه‌رمیی حكومه‌تی سووریایه‌ رایگه‌یاندووه‌  له‌م هێرشه‌دا كۆگایه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ وێران بووه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئیسڕائیل تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستیان به‌ هه‌واڵی ئه‌م هێرشه‌ پیشان نه‌داوه‌، هه‌ڵبه‌ت له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌رپرسانی ئیسڕائیل به‌ راشكاویی رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌ندینجار بنكه‌كانی ئێرانیان له‌ سووریا به‌ ئامانج گرتووه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا