ئه‌مریكا كه‌شتی جه‌نگی و هێزه‌كانی مارێنزی به‌ ئاراسته‌ی سوریا به‌رێكرد

پاڵپشتی ئه‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بكه‌ونه‌ مه‌ترسییه‌وه‌

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێزی ووشكانی و ژماره‌یه‌ك كه‌شتی جه‌نگی به‌ ئاراسته‌ی سوریا بۆ یارمه‌تی دانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌و وڵاته‌ به‌ڕێكرد.

سه‌رچاوه‌كان روونیان كردۆته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ووشكانییه‌كه‌ له‌رێگایه‌ به‌ره‌و سوریا و یارمه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانیش پاڵپشتی ئه‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بكه‌ونه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار